بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی كەسێكی ئێرانی ڕادەگەیەنێت كە بڕێك پارەی ساختەی پێبووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”هاووڵاتییەكی ئێرانی دانیشتووی توركیا دەستگیركرا كە 12 هەزار دۆلاری ئەمریكایی ساختەی پێبوو”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”پۆلیس دەستبەجێ دەستی بەسەر پارە ساختەكەدا گرت و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی كردەوە بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی، دۆسێیەكەش لەلایەن پۆلیسەوە بۆ دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر ڕەوانەكرا”.