پۆلیسی سۆران ئاماژە بە كوژرانی هاووڵاتییەك دەكات بە چەكی خۆی، دەستگیركردنی گومانلێكراوی سەرەكی تاوانەكەش ڕادەگەیەنێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە بڵاوكرایەوە”ئەمڕۆ كاتژمێر یازدە و سی خولەكی پێش نیوەڕۆ هێزەكانمان لە بەشی پۆلیسی چۆمان ئاگادار كرانەوە لەلایەن نەخۆشخانەی چۆمان بەبوونی تەرمی هاوڵاتیەك بەداخەوە بەهۆی چەكی جۆری كلاشینكۆف كەهی خۆی بووە گیانی لەدەست داوە ناوبراو دانیشتوی چۆمانە”.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”دەست بەجێ مەفرەزەكانمان چوون بۆ نەخۆشخانە و شوێنی ڕووداو لەگەڵ تیمەكانی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بەمەبەستی لێكۆلێنەوەی زیاتر لەم تاوانە كە لە ماڵی خۆیان ڕوویداوە”.
پۆلیسی سۆران دەڵێت”لەسەر فەرمانی بەرێز دادوەر تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی كرا لەنەخۆشخانەی ئاشتی لە شاری سۆران لە لێكۆلێنەوە سەرەتاییەكان گومان دەكرێت كێشەیەكی خێزانی بووبێت گومان لێكراوی سەرەكی ئەم تاوانە دەسگیر كراوە بەكەمتر لە نیو كاتژمێر وە لێكۆلێنەوە بەردەوامە لەم تاوانە”.