بارزانی و قەرەداغی كۆبوونەوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان كۆبووەوە و ڕایانگەیاند، زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ سێ شەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2022 لە سەڵاحەدین، مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان و شاندێكی هاوبەشی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێكخراوی رابیتەی مرۆیی لە كوردستان كرد.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “لە دیدارەكەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی تەحەددی و هەڕەشەكانی بەردەم سەقامگیری و ئاشتەوایی لە ناوچەكە و جیهان ئاڵوگۆڕ كرا”.

بارزانی و قەرەداغی جەخت لە ڕەتكردنەوەی زمانی هەڕەشە و نكۆڵیكاری دەكەنەوە و جەختدەكەنەوە، “زمانی دیالۆگ و ئاشتیخوازی باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەركردنی كێشە و قەیرانەكانی ناوچەكە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا بارودۆخی ناوخۆی كوردستان و بار و گوزەران و نیگەرانییەكانی خەڵكی كوردستان گفتوگۆی لەسەر كرا.

مالكی: پەیوەندی مێژوویم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە
پێت مالكی: پەیوەندی مێژوویم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی هەیە
60 ساڵ تەمەن لە دروستکردنی خشتی قوڕ و کەرپووچ دا
دوات 60 ساڵ تەمەن لە دروستکردنی خشتی قوڕ و کەرپووچ دا