پێشبینی دەكرێت بومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە ئیستەنبوڵ ڕووبدات



ڕۆژنامەی “حوڕییەت”ی توركی بڵاویكردەوە، شارەزایان پێشبینی دەكەن بومەلەرزەیەك لە شاری ئیستەنبوڵ ڕووبدات، و زیانەكانی زۆر زیاتربێت لەوەی لە باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەكە تۆماركرا، لەگەڵ ئەمەشدا ئاكامێكی خراپی ئابووری و كۆمەڵایەتی كارەساتبار بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەمڕۆ هەینی ڕۆژنامە توركییەكە بڵاویكردەوە”بە وتەی شارەزایانی بومەلەرزە، بومەلەرزە چاوەڕوانكراوەكەی ئیستەنبوڵ زیانەكانی زۆر زیاتر دەبێت لەوەی لە كەهرەمان مرعش ڕوویدا، لەڕووی وێرانكاریی و ئەو دەرهاویشتانەی بەدوایدا دێت، وێڕای ئاكامە خراپە ئابووری و كۆمەڵایەتییەكان، بە واتایەكی تر بومەلەرزەكەی كەهرەمان مرعش، وەك پرۆڤە دەبێت بەراورد بەوەی لە ئیستەنبوڵ ڕوودەدات”.

ڕۆژنامەكە نوسیویەتی”ڕاپۆرتەكان ئاماژە بە بوونی 1164000 تەلار و 4.5 ملیۆن ئاپارتمان دەكەن لە ئیستەنبوڵ و هەریەكەیان بەڕێژەیەكی مامناوەند 3.3 كەسیان تێدایە”.

لە 6ی ئەم مانگەدا دوو بومەلەرزە بە گوڕی 7.7. پلە و 7.6 پلە، باشووری توركیا و باكووری سوریایان هەژاند و بوونە مایەی گیان لەدەستدانی دەیان هەزار كەس و برینداربوونی زیاتر لە 100 هەزار كەسی تر، وێڕای داڕوخان و ێرانبوونی لەسەدا 50ی تەلار و باڵەخانەكانی ناوچەكە.

ئۆكراینا، داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت شارەكەیان چۆڵ بكەن
پێت ئۆكراینا، داوا لە هاووڵاتیان دەكرێت شارەكەیان چۆڵ بكەن
چۆنیەتی ئامادەكردنی سۆیا(گۆشت گیا) بۆ منداڵ
دوات چۆنیەتی ئامادەكردنی سۆیا(گۆشت گیا) بۆ منداڵ
پەیوەنیدر