موقتەدا سەدر؛ داوا لە وڵاتانی جیهان گەمارۆكانیان سەر سوریا هەڵگرن



ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت، گەلی سووریا لەهەموو لایەكەوە رووبەڕووی مردن دەبێتەوە، داوا لە وڵاتانی جیهان دەكات گەمارۆی سەر ئەو وڵاتە هەڵگرن و دەشڵێت،”گەلی سووریا بە شیعە و سوننە و كوردەوە تیرۆر و ستەم و داگیركاری رەتكردەوە و بەجێی مەهێڵن”.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر تویتێكدا لەبارەی دۆخی سووریا لەدوای بوومەلەرزەكەی ئەو وڵاتە ڕاگەیاندووە، گەلی سووریا لە هەموو لایەكەوە رووبەڕووی مردن دەبێتەوە، بۆیە پێویستە یەكبگرین بۆ رزگاركردنیان و هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆی سەریان و گەیاندنی مافەكانیان .

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە وڵاتانی جیهان گەمارۆی سەر ئەو وڵاتە هەڵگرن، هەر سزایەكی ئابووریی نێودەوڵەتی لە دژی رژێم و حكومەتەكان سوودی نابێت لە هێنانەدیی “ئامانجی وڵاتانی كۆڵۆنالیزم”.

ئاشكراشیكردووە، كە گەلی سوریا بە شیعە و سوننە و كوردەوە تیرۆر و ستەم و داگیركاری رەتكردەوە، بۆیە بە تەنیا بەجێی مەهیڵن رووبەڕووی مردن ببێتەوە، چونكە گەلەكەی لە سادەترین ماف بێبەشن.

چۆنیەتی ئامادەكردنی سۆیا(گۆشت گیا) بۆ منداڵ
پێت چۆنیەتی ئامادەكردنی سۆیا(گۆشت گیا) بۆ منداڵ
ئەوقافی دهۆك؛ هەر كەسێك سوكایەتی بەئیسلام بكات سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت
دوات ئەوقافی دهۆك؛ هەر كەسێك سوكایەتی بەئیسلام بكات سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێت
پەیوەنیدر