ژمارەی گیانلەدەستدان لە توركیا و سوریا گەیشتە زياتر له 43 هەزار كەس



دەستەی كارەساتە لە ناكاوەكانی توركیا “ئاڤاد” ڕایدەگەیەنێت ، زیاتر لە ٣٨ هەزار و 44 كەس لە توركیا و نزیكەی شەش هەزار كەسیش لە سوریا بەهۆی بوومەلەرزەكانی ٦ی شوباتەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئامارەكانی گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەكانی ڕۆژی 6ی شوباتەوە تا دێت ڕوو لە زیاد بوونە لەگەڵ ئەوەی هێشتا تیمە فریاگوزارییەكان بەردەوامن لە رزگاكردنی هاووڵاتیانی بێسەروشین و بە پێی دواین ئامار زیاتر لە ٣٨ هەزار و 44 كەس لە توركیا و نزیكەی شەش هەزار كەس لە سوریا بەهۆی بوومەلەرزەكەی ٦ی شوباتەوە گیانیان لە دەستداوە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، شەوی ڕابردوو دەستەی كارەساتە لە ناكاوەكانی توركیا ناسرا وبە “ئاڤاد” ئاشكراشیكرد، بومەلەرزەیەك بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر شاری هەتای لە باشوری ئەو وڵاتە هەژاندووە و لە وڵاتانی سوریا و لوبنانیش هەستی پێكرا.

كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەكات وتا 19ی شوبات بەردەوام دەبێت
پێت كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەستپێدەكات وتا 19ی شوبات بەردەوام دەبێت
كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی كوردستان
دوات كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی كوردستان
پەیوەنیدر