بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی خانەنشینانی شارستانی ئاگادار دەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی مووچەکانیان.
شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی ڕایگەیاند، کارتی ئەلیکترۆنی بۆ 1043 خانەنشینی شارستانی دروست کراوە لە ئێستاشدا ئەو کارتانە تەواو بووە و خانەنشینان دەتوانن سەردانی بانکی مەڵکەندی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی مووچەکانیان، لەمەودوا ئەو خانەنشینانە دەتوانن مانگانە بەو کارتە ئەلیکترۆنیە مووچەکانیان وەربگرن لەو نوسینگانەی سەر بە بانکی مەڵکەندییە.
راشیگەیاند، بە هەوڵی جێگری سەرۆکوەزیران وەزیری دارایی و ئابووری و بەهاوکاری بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، هەوڵی بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی خانەنشینان چووە بواری جێبەجێکردنەوە،
بانکی مەڵکەندی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو خانەنشینانەی سەرەتای ناوەکانیان بەم پیتی ( س ، هـ ، و ، د ) دەستپێدەکات ، پێناسی ئەلکترۆنیان تەواوبووە دەتوانن بێن بۆ وەرگرتنەوەی لە بانکی مەڵکەندی بەرامبەر نەخۆشخانەی سمارت.