زانكۆى سلێمانی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ڕایدەگەیەنێت، هیچ بڕیارێك نیە بۆ ڕارگرتنی دەوام لە زانكۆی سلێمانی بۆ ڕۆژانی شەممە و یەكشەممەی داهاتوو ، ئەوەی جێ بەجێ كراوە ، تەنها ڕۆژی پێنجشەممە بووە بەهۆی شكاندنی بۆری ئاو بەهۆی كاركردن لەیەكتربری باخی بەختیاریدا) گرفتی ئاو دروست بوو بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی قلیاسان.

نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران لە ڕوونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، كە لە هەندێ دەزگای راگەیاندن هەواڵێكی ناراست بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دوو رۆژ پشووی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی، بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە خوێندن و تاقیكردنەوە لە زانكۆی سلێمانی لە رۆژانی شەممە و دواتردا ئاساییە و بەردەوامە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە رۆژی سێ شەممە و چوارشەممە و پێنج شەممە لەكەمپی نوێی زانكۆ و هەندێ گەرەكی ئەو ناوچەدا لە ئەنجامی شكاندنی بۆری ئاو بەهۆی كاركردن لەیەكتربری باخی بەختیاریدا گرفتی ئاو دروست بوو و تەنها بۆ رۆژی پێنج شەممە بریارێكیدا و جێبەجێكرا.

ڕوونكردنەوە:
لە هەندێ دەزگای راگەیاندن هەواڵێكی ناراست بڵاوكراوەتەوە سەبارەت بە دوو رۆژ پشووی خوێندن لە زانكۆی سلێمانی، بۆیە هەموو لایەك ئاگادار دەكەینەوە كە خوێندن و تاقیكردنەوە لە زانكۆی سلێمانی لە رۆژانی شەممە و دواتردا ئاساییە و بەردەوامە وە تەنانەت هیچ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام نەدراوە، بۆ ئاگاداری هەموو لایەك لە رۆژی سێ شەممە وچوارشەممە وپێنج شەممە لە كەمپی نوێی زانكۆی سلێمانی وهەندێ گەرەكی ئەو ناوچەدا (لە ئەنجامی شكاندنی بۆری ئاو بەهۆی كاركردن لەیەكتربری باخی بەختیاریدا) گرفتی ئاو دروست بوو بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكانی قلیاسان وكۆلێجەكانی كەمپی نوێ بەو هۆیەوە ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە تاقیكردنەوەی ئەو كۆلێجانەی ناو كەمپی نوێ تەنها بۆ رۆژی پێنج شەممە بریارێكیدا و جێبەجێكرا، و ئێستاش بەرێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بەردەوامە لە چارەسەركردنی ئەو كێشەدا كە لەو شەقامەدا دروست بووە.
نوسینگەی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران
١٦-٢-٢٠٢٣

كارمەندێكی تیمی هەرێم لەباكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە
پێت كارمەندێكی تیمی هەرێم لەباكووری كوردستان بەهۆی كاركردنەوە بریندارە
شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە بەڕێوەیە
دوات شەپۆلێكی سەرما و سۆڵە بەڕێوەیە
پەیوەنیدر