پێدەچێت یانەی بەرشەلۆنە كەوتبێتە تەڵەوە، پاش تەقینەوەی ئابڕوچونێكی گەورە كە پەیوەندی بە ناوبژیوانی ئیسپانییەوە هەیە، لەماوەی سەرۆكایەتی جۆزیڤ بارتۆمیۆ.
بەپێی ڕۆژنامەی “فۆربس”ی ئەمریكایی، یانە كەتالۆنییەكە هەڕەشەكی قورسی لەسەرە كە ڕەنگە بگاتە ئاستی ڕاگەیاندنی دابەزينى یانەكە بۆ خولی پلە دووی ئیسپانی، لە باشترین حاڵەتیشدا ڕەنگە 15 خاڵی ئەم وەرزەى كەمبكرێتەوە لە خولی ئیسپانی.
ڕۆژنامەكە نوسیویەتی، داواكاری گشتی ئیسپانی، بارسا بە پێدانی 1.5 ملیۆن دۆلار بە خۆسێ ماریا نيجیرای نوێنەری پێشووی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیسپانی، تۆمەتبار دەكات.
داواكاریی گشتی ئیسپانی دەڵێت، لەماوەی ساڵانی 2016 بۆ 2018دا دەركەوتووە كە بارسا پارەیەكی زۆری داوە بەو كۆمپانیایەی لەلایەن نیجیراوە خاوەنداری دەكرێت و ناوی “داسنیل 95”.