ژمارەیەك كۆچبەر خنكان



لە دەریای ناوەڕاستدا بەلەمێكی كۆچبەران كە 80 سەرنشینی تێدابوو ژێر ئاو كەوت بەو هۆیەوە 73 كۆچبەر خنكان.

ڕێكخراوی كۆچبەرانی‌ سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاویكردەوە، بەلەمێك بە 80 سەرنشینیەوە لە كەناراوەكانی لیبیاوە هەوڵی‌ پەڕینەوەی‌ بە نایاسایی بۆ ئەوروپا داوە، بەڵام لە رێگادا تێكشكاوە و ژێرئاو كەوتوە، بەو هۆیەوە 73 سەرنشینی بەلەمەكە كە خەڵكی‌ وڵاتانی‌ ئەفریقا بوون، خنكاون و تەنها حەوت كەس رزگار كراون.

بە پێی ڕێكخراوەكە، تەنها لەم ساڵدا 130 پەنابەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون، لە ساڵی ڕابردووشدا، زیاتر لە هەزار و 400 كۆچبەر لە دەریای ناوەراستدا خنكاون.

چالاكانی كورد كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپایان ڕاگرت
پێت چالاكانی كورد كۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپایان ڕاگرت
سامسۆنگ لە بەغدا، ماڵی زیرەک دەکاتەوە
دوات سامسۆنگ لە بەغدا، ماڵی زیرەک دەکاتەوە
پەیوەنیدر