بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاگاداری ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە دەیانەوێت بۆ ئەمساڵ هاوەڵی حاجیانی کوردستان بن و دەڵێت:” دەتوانن لە سبەی پێنجشەممە تاوەکو ٣-٣-٢٠٢٣ داواکاری پێشکەش بکەن”.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، داوا لەسەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکات، ئەوانەی دەیانەوێت بۆ پرۆسەی حەجی ئەمساڵ هاوەڵی حاجیانی کوردستان بن، لە سبەینێوە پێنجشەممە دەتوانن سەردانی نوسینگەکانی حەج و عومرە لە شارەکانیان بکەن، بە مەبەستی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشداربوون.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە، فۆڕمی بەشداربوون بەپێی ئەو مەرجانە دەبێت کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەوە، بۆ کۆمپانیاکانی تایبهت به گهشتی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان، دەرکراون تا رۆژی ٣-٣-٢٠٢٣ دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.