دواین زانیاری لەسەر چارەنووسی كۆچبەرانی یەختە نقوم بووەكەی یۆنان



ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دوای چە‌ندین جار ‌هە‌وڵی بە‌ردە‌وام دڵنیا بووینەوە، ئەو هاووڵاتیانەی لەكارە‌ساتەكنە‌ی‌ مانگی 11ساڵی ڕابردوو لە‌كە‌ناراوە‌كانی یۆنان نقوم بوون، هیچ كە‌سێكی لێ ڕزگار نە‌بووە‌.

د.موسەننا ئەمین، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، كە ئە‌مڕۆ چوار شەممە 15-2-2023 پە‌یوە‌ندیـە‌كی تە‌لە‌فۆنی لە‌گە‌ڵ د.موئەیەد ساڵح، باڵیۆزی عێراق لە‌یۆنان ئە‌نــجامدا، سە‌بارە‌ت بە‌ چە‌ند هاووڵاتیـە‌كی هە‌رێمی كوردستان، كە‌ گومان دە‌كــرا لە ‌یۆنان بێسە‌روشوێن بووبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە دوای چە‌ندین جار لە‌ هە‌وڵە‌ بە‌ردە‌وامە‌كانیان بۆ ئە‌و كە‌یـسە‌، باڵیۆزی عێراق لە‌یۆنان ئەوەی پێ وتون، كە لە ‌یۆنان هیچ هاووڵاتیە‌ك دە‌ستبە‌سە‌ر نـە‌كراوە‌ لە زیندانە‌كان و‌ هە‌ر هاووڵاتیە‌ك لە‌و كارە‌ساتە‌نە‌ی‌، كە ‌ڕوویانداوە یاخود ئە‌و یـە‌ختە‌ی لە‌سە‌رە‌تای مانگی (١١)ی ساڵی ڕابردوو لە ‌كە‌ناراوە‌كانی یۆنان نقوم بوون، هیچ كە‌سێكی لێ ڕزگار نە‌بووە‌.

باسی لەوەشكردووە، كە ‌ئەگە‌ر هاووڵاتی كوردی تێدا بوایە‌ باڵیۆزخانەی عێراق لە‌لایە‌ن تیمی وڵاتی یۆنانە‌وە ئاگاداردە‌كرانە‌وە‌.

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دیاز بگێڕێتەوە بۆ یانەكەی
پێت ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت دیاز بگێڕێتەوە بۆ یانەكەی
سەرما كۆتایی دێت و كەشێكی بەهارە هەرێم دەگرێتەوە
دوات سەرما كۆتایی دێت و كەشێكی بەهارە هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەنیدر