ئەمریكا دەستی بەسەر هەموو مامەڵە داراییەكانی عیراقدا گرتووە



سائیر جبوری پەلەمانتاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێیوایە، ئەمریكا ڕێگە بە عیراق نادات بە خواستی خۆی لە بانكی فیدراڵی بچێتە دەرەوە، جەخت لەسەر دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی مامەڵە داراییەكانی عیراقیش دەكات لەلایەن بانكی فیدراڵی ئەمریكاوە.

جبوری لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”ئەمریكا ڕێگە بە عیراق نادات لە بانكی فیدراڵی بچێتە دەرەوە، سیاسەت و بڕگەی وەهای داناوە كە خزمەت بە بەرژەوەندی تایبەتی خۆی دەكات لەسەر حیسابی ئەو وڵاتانەی لە سایەی بانكی فیدراڵیدان”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا:”واشنتن دەستی بەسەر جوڵەی دارایی جیهادا گرتووە لەڕێی سیستمی ئەلیكترۆنی سویفت و عیراق ناتوانێت لەو سیستمە دەربچێت، لەئێستاشدا دەستی بەسەر دۆلاری فرۆشتنی نەوتدا گرتووە بەر لەوەی بگاتە عیراق”.

پێشتر ئەیاد عەللاوی سەرۆكی هاوپەیمانی وەتەنیە لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاندبوو”ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا گێچەڵ بە حكومەتەكەی سودانی دەكات، بڕیارەكانی بانكی فیدراڵی ئەمریكاش بەرنامەبۆداڕێژراون بۆ دەستگرتن بەسەر عیراقدا”.

 

لە ڕاپەڕین 24 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەهۆی خەرجنەكردنی پارەوە كارەكان وەستێنراوە
پێت لە ڕاپەڕین 24 پڕۆژەی ڕێگاوبان بەهۆی خەرجنەكردنی پارەوە كارەكان وەستێنراوە
كۆمپانیای بەڕێز وەڵامی ڕاپۆرتێكی “ئامانجداری دیپلۆماتیك” دەداتەوە
دوات كۆمپانیای بەڕێز وەڵامی ڕاپۆرتێكی “ئامانجداری دیپلۆماتیك” دەداتەوە
پەیوەنیدر