بارزانی: دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە كە لە پێناوی دامەزراوە



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەركردایەتی ڕێكخراوەكانی قوتایبان و لاوان ڕایدەگەیەنێت، دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە كە لە پێناوی دامەزراوە و دەشڵێت: “چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی بەردەوام دەبن”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوار شەممە 15ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی لەگەڵ سەركردایەتیی هەردوو ڕێكخراوی یەكێتیی قوتابیان و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كۆبۆوە و كورتەیەك لەبارەی كار و چالاكییەكان و ئامادەكارییەكان بۆ بەستنی كۆنگرەی هەردوو ڕێكخراوەكە پێشكەش كرا.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە وتەیەكدا وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی ڕۆڵی قوتابیان و لاوان لە پێگەیاندنی كەوادیر بۆ بەردەوامیی خەباتی سیاسی و حزبی داوای كرد، كە هەردوو ڕێكخراوەكە بە پلانێكی ڕوون بۆ ئایندە و بە ڕۆحێكی هەڤاڵینی و نیشتمانپەروەرانە و لەپێناو یارمەتیدانی پڕۆسەی پەروەردە و پێگەیاندنی لاوان و قوتابیان كۆنگرەی خۆیان ببەستن.

بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە كردەوە، كە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە، كە لە پێناوی دامەزراوە.

بارزانی ئەوەشی خستەڕوو، كە چاكسازی و گۆڕانكارییەكانی ناو پارتی بەردەوام دەبن لە پێناو پتەوتركردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاكان.

ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێن
پێت ژمارەیەك پرۆژەی ستراتیژی لە هەولێر جێبەجێ‌ دەكرێن
بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا سبەینێ‌ دەكەن بە پشووی فەرمی
دوات بەغدا و ژمارەیەك پارێزگا سبەینێ‌ دەكەن بە پشووی فەرمی
پەیوەنیدر