ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە لیبیا، بێسەرشوێنبوونی دەیان كۆچبەر بەهۆی تێكشكانی بەلەمەكەیان لەبەرامبەر كەنارئاوەكانی لیبیا لە دەریای ناوەڕاستدا ڕادەگەیەنێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە، ڕێكخراوەكە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە”لانی كەم 73 كۆچبەر بێسەروشوێنن و پێشبینی دەكرێت خنكابن، دوای ئەوەی دوێنێ سێ شەممە بەلەمەكەیان لەبەرامبەر كەنارئاوەكانی لیبیا تێكشكا”.
ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ لە لیبیا دەڵێت”تەنیا حەوت كەس لەنێو ئەو بەلەمەدا ڕزگارییان بووە كە لانی كەم نزیكەی 80 كەسی هەڵگرتووە و لە ڕێگەدابووە بەرەو ئەوروپا”.