مپاپێ‌ هەڕەشە لە بایرن میونشن دەكات



كیلیان مپاپێ‌ ئەستێرەی فەرەنسایی و هێرشبەری پاریس سان جێرمان، بەو پەڕی متمانە بەخۆبوونەوە گرەو لەسەر بردنەوەی تیپەكەی دەكات لە یاریی داهاتوویی پاریس لەگەڵ بایرن میونشن لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.


بی ئێس جی، لەنێو یاریگا و جەماوەری خۆیدا لە باخچەی میرەكان، بە گۆڵێكی بێبەرامبەر بە یانە باڤارییەكە دۆڕا، بۆیە لەئێستادا هەموو هیواكانی سان جێرمان بۆ سەركەوتن بۆ چوارگۆشەی زێڕینی خولەكە، وابەستەی یاریی داهاتووە لە نێو یاریگای تیپە ئەڵمانییەكە كە لە 8ی ئاداری داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

مپاپێ‌ ڕایگەیاندووە”پرسیار دەكەن لەبارەی تیپی سەركەوتوو بۆ قۆناغی داهاتوو؟ گومانی تێدا نییە پاریس سان جێرمانە”.

نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پێت نرخی دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دابەشكردنی نەوتی سپی لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد
دوات دابەشكردنی نەوتی سپی لە چەند ناوچەیەكی دیكە دەستی پێكرد
پەیوەندیدار