ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستگیركردنی ئۆجەلانە



 

ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەیە لە پرۆسەیەكی هاوبەشی هەواڵگریدا لە 15ی شوباتی 1999دا.

عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لە 4ی نیسانی 1948 لە گوندی ئامەرا لە پارێزگای ڕووها “شانلی ئوورفە”ی باكووری كوردستان لە دایكبووە و براگەورەی 7 خووشك و برا بووە.

عەبدووڵڵا ئۆجەلان لە گرتووخانەی ئیمڕاڵی چەند ساڵێكە دیداری لێقەدەغەكراوە، محەمەد ئۆجەلان برای، پێشووتر چەند جارێك سەردانی كردووە.

ئۆجەلان دواناوەندی لە ئەنقەرە خوێندووە، دوایی لە بەشی خانووبەرەی ئامەد كاریكردووە، لەبەشی یاسای زانكۆی ئیستەنبوڵ خوێندویەتی و دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەشی زانستە سیاسییەكان بۆ زانكۆی ئەنقەرە.

سەرەتا ئۆجەلان ئەندامی كۆمەڵەی گەنجانی شۆڕشگێڕبووە، لە ساڵی 1972 دەستگیركرا بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی دژی كوژرانی كەسایەتییەك بە ناوی ماهیر چایان بۆ ماوەی 7 مانگ زیندانی كرا.

لە ساڵی 1973 یەكێتی دیموكراتی ئەنقەرە دامەزرا و ئۆجەلان پاش ماوەیەك بووە سەرۆكی دەستەی بۆردی ڕێكخراوەكە و لە 1974 كۆمەڵكە داخرا.

لە 1978 ئۆجەلان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكەی دامەزراند، بۆیە ئۆجەلان لە 1979 چووە سووریا تا 1998 كاتێك سووریا ڕێگەی مانەوەی زیاتری پێنە دا.

لە ساڵی 1984 پەكەكە دەستی بە تێكۆشانی چەكداری كرد دژی دەوڵەتی توركیا، بەهۆیەوە ئەمریكاو یەكێتیی ئەوروپا، سووریا، توركیا ئەم ڕێكخراوەیان خستە لیستی تیرۆرەوە.

لە ژێر هەڕەشەكانی توركیادا حكوومەتی سووریا ئۆجەلانی ناچاركرد ئەو وڵاتە جێبهێڵێت، بۆیە ڕوویكردە ڕووسیا و دواتر یۆنان و وڵاتانی دیكەی ئەورووپا.

ئۆجەلان لە 15ی شوباتی 1999 لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای هەواڵگریی ئەمریكایی سی ئای ئەی، ئیسرائیلی مۆساد، توركی میت لە نایرۆبی پایتەختی كینیا دەستگیركرا.

دوای دادگاییكردنی، ئۆجەلان بڕیاری زیندانیكردنی هەمیشەیی بۆ دەرچوو، لەو كاتەوە ماوەی 24 ساڵە لە زیندانی ئیمراڵی لە دەریای مەڕمەڕە زیندانیكراوە.

ئۆجەلان تەنها ڕێگای پێ دەدرێت كتێب بخوێنێتەوە لەگەڵ یەك ڕۆژنامە و یەك گۆڤار و دەشتوانێت گوێ لە ڕادیۆ بگرێت.

ئۆجەلان چەند جارێك لە زینداندا چاوی بە پارێزەرەكانی، كەسوكارەكەی كەوتووە و پەیوەندیشی پێوەكردوون، بەشێوەی سنوورداریش دەتوانێت ژمارەیەك لە زیندانی دیكە لە گرتووخانەكەدان ببینێت و ژمارەیەك پەیامیشی بڵاوكردووەتەوە.

 

 

منداڵانی دهۆك پارەی دەخیلەكانیان دەبەخشنە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە
پێت منداڵانی دهۆك پارەی دەخیلەكانیان دەبەخشنە زیانلێكەوتووانی بوومەلەرزە
سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی فەڕەنسا دەكات
دوات سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی فەڕەنسا دەكات
پەیوەنیدر