نزیكەی ٢٦ ملیۆن كەس پێویستییان بە هاوكاری مرۆیی هەیە



 

بەڕێوەبەری ئەورووپای رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، هانز كلوگ دەربارەی بوومەلەرزەكانی پارێزگای مەڕەش لە باكووری كوردستان رایگەیاند “ئێمە لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەورووپا شاهێدی خراپترین كارەساتی سرووشتیی ئەم سەدەیەین”.

كلوگ لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو باسی لە بوومەلەرزەكانی مەڕەش و كاریگەرییەكانی لەسەر توركیا و سووریا كرد.

هانز كلوگ سەرەخۆشی لە توركیا و سووریا كرد و ئاماژەی بەوە كرد، ئازارێكی زۆر گەورە و قووڵ هەیە و وەكو رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) لەگەڵ هەموو كەسێك دەبن كە پێویستیان بە هاوكاری بێت.

كلوگ ئەوەی خستەڕوو، تاكو ئێستا نزیكەی ٣١ هەزار كەس لە توركیا بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی ١٠٠ هەزار كەس برینداربوون.

ئەو بەرپرسەی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی باسی لەوە كردنزیكەی پێنج هەزار كەسیش لە سووریا گیانیان لەدەستدا و رایگەیاند پێشبینی دەكرێت ئەم ژمارانە روو لە زیادبوون بكات و نزیكەی ٢٦ ملیۆن كەس لە توركیا و سووریا پێویستییان بە هاوكاری مرۆیی هەیە.

كلوگ ئاماژەی بەوەش كرد، پێداویتسییەكانی ڤاكسین بۆ ناوچەی بوومەلەرزەكە نێردراوە و دەرمانخانە گوازراوەكان لە ناوچەی بوومەلەرزەكە دەستیان بە كار كردووە : “نزیكەی یەك ملیۆن كەس بێ ماڵ و حاڵ بوون و لە شوێنی حەوانەوەی كاتیدا دەژین”.

هانز كلوگ وەبیریهێنایەوە، بانگەوازی هاوكارییەكی ٤٣ ملیۆن دۆلاری راگەیاندووە و لە ماوەیەكی نزیكیشدا ئەم ژمارەیە بۆ دووهێندە بەرز دەكەنەوە “ئێمە لە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئەورووپا شاهێدی خراپترین كارەساتی سرووشتیی ئەم سەدەیەین، هێشتا زانیاریی لەسەر گەورەیی ئەو بوومەلەرزانە وەردەگرین. هێشتا تێچووی راستەقینەی ئەمە نازانرێت. چاكبوونەوە، كات و هەوڵێكی نائاسایی دەوێت”.

 

لە عێراق ڕێستۆرانتێكی تەمەن 5000 ساڵ دۆزرایەوە
پێت لە عێراق ڕێستۆرانتێكی تەمەن 5000 ساڵ دۆزرایەوە
ئاماری گیانلەدەستدان 40 هەزار كەسی تێپەڕاند
دوات ئاماری گیانلەدەستدان 40 هەزار كەسی تێپەڕاند
پەیوەنیدر