سەرۆکی هەرێمی کردستان رایگەیاند، بۆ دهربڕينى هاوخهمى و هاوسۆزيى خۆم و خهڵكى ههرێمى كوردستان، سەردانی تورکیام کرد و زيانلێكهوتووانى بوومهلهرزهكهى ڕۆژی ٦ی ئهم مانگهم بەسەر کردەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیای کردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چەند دیدارێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و لێقەوماوانی کارەساتەکە، سەرەخۆشیم لە گەلی تورکیا کرد و ئامادەییی ھەرێمی کوردستانم بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاریی زیاتر بۆ قوربانییان دووپات کردەوە.
دەشڵێت:”دەستخۆشیم لە دەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و تیمەکانی فریاگوزاری کرد کە ھەر لە دەستپێکی کارەساتەکەدا چوونە ناوچە وێرانبووەکان بۆ بەھاناوەچوونی قوربانییان”.