برایەکی د. کازم فاروق پەرلەمانتارێکی کوردستان بە سەختی بریندارکرا و لە نەخۆشخانە لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی بە (خەڵک)ی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سلێمانی هێرشکراوەتەوە سەر برایەکی د. کازم فاروق و بە سەختی بریندارکراوە.
کەسەکە ناوی تاریق فاروقە و تەمەنی 33 ساڵە، برای د.کازم فاروق، پەرلەمانتاری کوردستانە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی چارەسەر وەردەگرێت.