ئەمریكا دەیەوێت عیراق بە تەواوەتی پشت لە ئێران بكات



ئاژانسی “بلومبێرگ”ی ئەمریكایی بڵاویكردەوە، عیراق لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان و كۆمپانیا ئەمریكاییەكان، وەبەرهێنانی ئەو غازە تاوتوێ‌ دەكات كە هاوشانە لەگەڵ دەرهێنانی نەوت، لەپێناو كارپێكردنی وێستگە كارەباییەكانی.


ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئاژانسەكە لە زاری فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراقەوە بڵاویكردەوە”كۆبوونەوەی باشیان لەگەڵ گروپی كۆمپانیاكان و بەرپرسانی ئەمریكایی كردووە، سەبارەت بە غازی عیراقی كە هاوشانی دەرهێنانی نەوتە لە كێڵگە نەوتییەكاندا”.

بە وتەی فوئاد حسێن”عیراق زۆر پێویستی بەو غازەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا”.

وەزیری دەرەوەی عیراق دەڵێت”وتوێژەكان لەگەڵ لایەنی ئەمریكایی و كۆمپانیاكانی وڵاتەكە، لەبارەی وەبەرهێنانی غازی كێڵگە نەوتییەكان، بۆ مەبەستی كەمكردنەوەی پشتبەستنی عیراقە بە غازی ئێرانی، لەگەڵ ئەمەشدا دەیانەوێت هاوسەنگییەك دروستبكەن لە پەیوەندییەكانی عیراق لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێران لەڕێی ئەو سەردانەی لەئێستادا لە واشنتن ئەنجامی دەدەن”.

پێشتر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق لەگەڵ شاندێكی باڵای حكومەتی عیراقی بە سەردانێكی فەرمی گەیشتبوونە ئەمریكا، تا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێڕەوی پتەوكردنییان لە كەرتە جیاجیاكاندا تاوتوێ‌ بكەن، لەڕێی پشتبەستن بە ڕێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوان بەغدا و واشنتن.

ئامانجی سەردانەكە پێشتر بۆ تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسێ‌ دیاریی كرابوو كە هەردوو وڵات زۆر بە گرنگ ئاماژەی پێدەكەن، لەسەرو هەمووشیانەوە دۆسێی دابەزینی بەهای دیناری عیراقی بوو لەبەرامبەر دۆلار كە هۆكارەكەی سەپاندنی ڕێكارەكانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكایی بوو بەسەر بانكی ناوەندی عیراق، لەپێناو بەرگرتن لە بەقاچاخبردنی دۆلار، وێڕای هەماهەنگییە سەربازیی و ئەمنییەكان.

 

مەلا یاسین: ئەو پارەیەی كۆكراوەتەوە بۆ توركیا و سوریا ڕێگای ئەمین نییە بۆ ناردنی
پێت مەلا یاسین: ئەو پارەیەی كۆكراوەتەوە بۆ توركیا و سوریا ڕێگای ئەمین نییە بۆ ناردنی
سودانی و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەردەكەن
دوات سودانی و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەردەكەن
پەیوەنیدر