سودانی و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی دیكە بۆ نرخی دۆلار دەردەكەن



وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە حكومەت و بانكی ناوەندی چەند بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكەن و دەبنە هۆی سەقامگیری لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراودا و دەشڵێت: “هۆكاری دواكەوتنی بودجە بەشێكی بەرزی و نزمی نرخی دۆلارە”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بۆ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، بەمنزیکانە کۆمەڵە بڕیارێکی نوێ لە لایەن حکومەت و بانکی ناوەندییەوە دەردەکرێن بۆ بەدیهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕی دراودا.

ڕاشیگەیاندووە، بودجەی گشتی ساڵی 2023 تەواو كراوە و ئامادەیە، بەڵام بابەتی بەرز و نزمی نرخی دۆلار لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا. هۆكاری دواكەوتنی پەسەند كردنیەتی.

ئاشكراشی كردووە، گۆڕینی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بەرژەوەندی و خزمەتی هاووڵاتیانی عێراقیدایە.

وتەبێژەكەی حكومەت وتوشیەتی، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، وەزارەتی دارایی و وەزارەتەكانی دیكەی ڕاسپاردووە بە داڕشتنەوەی پەیكەربەندی بودجە و دووبارە داڕشتنەوەی ژمارەكان لەسەر بنەمای نرخی نوێی ئاڵوگۆڕی دینار لە ماوەیەكی زۆر كەمدا”.

جەختیشی كردۆتەوە، دوای جێگیركردنی نرخە نوێیەكان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بەزووترین كات بودجە ئامادە دەكرێت و دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران و دەنێردرێت بۆ پەرلەمان بۆ پەسەندكردنی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق رێنماییه‌كی بۆ ئەو گەشتیارانە دەرکرد، کە ئارەزوی بەدەستهێنانی دۆلار دەکەن و ده‌ڵێت: لە ئەگەر هەریەک لە بانکەکان یان کۆمپانیاکان دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ‌ نەفرۆشتن، ئەوا پەیوەندییان پێوە بكەن.

ئەمریكا دەیەوێت عیراق بە تەواوەتی پشت لە ئێران بكات
پێت ئەمریكا دەیەوێت عیراق بە تەواوەتی پشت لە ئێران بكات
تەندروستی جیهانی: بوومەلەرزەكە كارەساتی سەدەیە
دوات تەندروستی جیهانی: بوومەلەرزەكە كارەساتی سەدەیە
پەیوەنیدر