ئەوانەی دۆلار بە گران دەفرۆشن دەستگیردەكرێن



سەرچاوەیەكی ئاگادار، دەستگیركردنی 6 خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە پارێزگای نەینەوا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، سەرچاوەیەكی ئاگادار بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هێزێكی سەر بە ئاسایشی ئابووری 6 خاوەن نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوی لە ناوچەی زهور لە بەری چەپی شاری موسڵ دەستگیركرد”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پرۆسەی دەستگیركردنەكە بەهۆی گران فرۆشتنی دراوی دۆلارەوە بووە”.

پێشتر هێزێكی سەر بە ئاسایشی ئابووری، ژمارەیەك لە خاوەن نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراوی دەستگیركرد، پرۆسەكەش لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكاندا بووە لە هەردوو بۆرسەی كیفاح و حارسیە لە بەغدا، بۆ گەڕان بەشوێن ئەو باندانەی یاریی بە نرخی دۆلارەوە دەكەن.

 

كۆشكی سپی بابەتی بونەوەرە فەزاییەكان یەكلایی دەكاتەوە
پێت كۆشكی سپی بابەتی بونەوەرە فەزاییەكان یەكلایی دەكاتەوە
ئەردۆغان بانگی بەگوێی منداڵە ڕزگاربووەكەدا دا و ناویشی لێنا
دوات ئەردۆغان بانگی بەگوێی منداڵە ڕزگاربووەكەدا دا و ناویشی لێنا
پەیوەنیدر