نێچیرڤان بارزانی باكووری كوردستانی بەسەركردەوە



نێچیرڤان بارزانی: لە ناخۆشییەكاندا توركیا لەگەڵمان بووە، ئێمەش لەم ناخۆشییەدا بەهەموو توانامانەوە لەگەڵیان دەبین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی باكووری كوردستانی كرد بۆ بەسەركردنەوەی بوومەلەرزەلێدراون.

نێچیرڤان بارزانی لەسەردانەكەیدا چووە شاری دیلۆك لەوێ بەشێوەیەكی مەیدانی شارەكەی بەسەركردەوە و لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ بەرپرسانی شارەكە، سەرەخۆشی لە قوربانیانی بوومەلەرزەكەی باكووری كوردستان و توركیا كرد.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بۆ دەربڕینی خەمخۆری و وەفاداری بۆ گەلی توركیا و لێقەوماوان هاتووم و بە ناوی گەلی كوردستان و بارزانییەوە سەرەخۆشی لەو بنەماڵانە دەكەم كە كەسوكاریان لەدەستداوە، هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازم.

دەشڵێت “میللەتی توركیا و دەوڵەتی توركیا لە ساتە ناخۆشەكاندا لەگەڵ ئێمە وەستاون، ئێستا كە توركیا ڕووبەڕووی كارەسات بووەتەوە، لە هەرێمی كوردستان لە هەموو ماڵێك پرسەیە، چەندین ڕێوڕەسم بەڕێوەدەچن، ئاهەنگ و شایی ڕاگیراون، بەپێی توانا هاوكاری دەكەین، چیمان بۆ بكرێت و لە تواناماندا بێت كردوومانە و دەیكەین”.

سەرۆكی هەرێم دەڵێت “سووپاسی هەموو دامودەزگەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت دەكەم، ئەوەی لە دەستیان هاتووە، كردوویانە، سووپاسی دەزگەی خێرخوازی بارزانیش دەكەم، كە ئێستا لێرەن، ئەو توانا كەمەی هەمانە، پشتیوانی خۆمان بۆ توركیا نیشانداوە، ئەم ڕەوشەش تێدەپەڕێت، دەوڵەت و سەرۆك كۆماری توركیا لەسەر پرسی ئاوەدانكردنەوە ڕادەوەستن و توركیا دەوڵەتێكی بەهێزە و بەسەر ئەم نەهامەتییەدا زاڵدەبن”.

بانكی ناوەندی نزیكەی 95 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بە بەرزی ماوەتەوە
پێت بانكی ناوەندی نزیكەی 95 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە و نرخی دراوەكەش بە بەرزی ماوەتەوە
فەڕەنسا داوای لە هاووڵاتییانی كرد بەپەلە بێلاڕووس جێبهێڵن
دوات فەڕەنسا داوای لە هاووڵاتییانی كرد بەپەلە بێلاڕووس جێبهێڵن
پەیوەنیدر