وەزارەتی دارایی كارئاسانی بۆ بەڵێندەران و وەبەرهێنەران دەكات



 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی چەكی بانكی كۆمپانیاو بەڵێندەران بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، بڕیاردراوە بە:
-هەر كۆمپانیایەك یان بەڵێندەرێك كە هەژمارەكانیان (ڕەسیدی نەقدی) خۆیانە و ڕەزامەندی خەرجكردنیان هەیە، بەهۆی كەمی (سیولەی نەقدی) بۆیان خەرج نەكراوە، ئەو پابەندییە داراییانەی لەسەریانە بە چەكی پەسەندكراو خەرج بكەن.

لە بارەی ئەو بڕیارەوە یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی وەبەرهێنانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی، هەناسەیەكە بۆ وەبەرهێن و بەڵێندەرەكان تا بتوانن بەشێك لە مافەكانی خۆیان بەدەستبهێننەوە.

وتیشی، بەڵێندەر و وەبەرهێنەكان ئەو پارەیەی لە بانك هەیانە بە بیانووی نەبوونی نەختینە پێیان نادرێتەوە، لە بەرامبەردا بانك چەكی پەسەندكراوی بە بەڵێندەر و وەبەرهێنەكان دەدا، بەڵام لە فەرمانگەكان ئەو چەكە پەسەندكراوە وەرنەدەگیرا، دەبوو بەڵێندەرەكان پارەی نەختینە بدەن بە فەرمانگەكان، ئێستا ئەگەر ئەم بڕیارە جێبەجێبكرێت، ئەوا بەڵێندەرەكان دەتوانن چەكە پەسەندكراوەكان لە فەرمانگەكان بەكاربهێنن.

ئەوەشی وت، بەڵێندەرەكان ماندوون، مافی خۆیانە ئەو پارەیەی لای حكومەتە وەریبگرنەوە، ئەگەر بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی جێبەجێنەكرێت، دووبارە گردبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێت، كێشەی دیكە بۆ پڕۆژەكان دروستدەبێت، هێندەی دیكە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان خاودەبێتەوە.

لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش دۆلار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت
پێت لە فڕۆكەخانەی سلێمانیش دۆلار بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت
تیمەكانی عێراق لە باكووری كوردستان دوو كەسیان رزگار كرد
دوات تیمەكانی عێراق لە باكووری كوردستان دوو كەسیان رزگار كرد
پەیوەنیدر