پەكەكە دژی راگەیاندنی باری نائاسایی هەڵوێستی ڕاگەیاند



پەكەكە: ئەكەپە و مەهەپە بە بە راگەیاندنی باری نائاسایی خوازیاری درێژكردنەوەی تەمەنی حكومەتەكەیانن

كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی بوومەلەرزەكانی باكووری كوردستانەوە ڕایگەیاند “بوومەلەرزە كارەساتێكی سروشتییە ‌و لە ژێر زەویدا ڕوودەدات، بەڵام مرۆڤایەتی باش دەزانێت كام ناوچە ناوچەی بوومەلەرزەن، دەزانرێت هێڵی بوومەلەرزەكەی ٦ی شوبات كە شاری مەڕەش بوو، ناوچەیەكی گرنگی بوومەلەرزەیە”.

كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە ڕوونیكردەوە “پرۆژەكانی نیشتەجێبوون لەبەرامبەر بومەلەرزەكە گونجاو نەبوون، هیچ ڕێوشوێنێكی جددی بەرامبەر بومەلەرزەكە نەگیراوەتەبەر و ئەمەش هۆكاری سەرەكی ئەو ڕووداوانە بووە، كە لە كاتی بومەلەرزەكەدا ڕوویانداوە. بە ڕوونی دەبینرێت ساڵانێكە دەیان ملیۆن دۆلار لەنێو كۆمەڵگادا كۆكراوەتەوە كە دەگوترێت بۆ رووداوی بوومەلەرزەیە، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە بەكارنەهێنراوە، پێشكەش بە لایەنگرانی ئاكەپە-مەهەپە كراوە و كۆتایی بەو پارەیە هێنراوە”.

ئاماژە بەئەوەش دەكات ” بەڕێوەبەری ئاكەپە-مەهەپە كە دەڵێت ‘من ڕێوشوێن لە دژی بوومەلەرزەكە دەگرمەبەر’، بە ڕوونی هیچ ڕێوشوێنێكی نەگرتووەتەبەر. لەڕاستیدا بوومەلەرزەكەی ٦ی شوبات راستی دەسەڵاتەكەی ئاكەپە-مەهەپەی خستووەتەڕوو، دەمامكی ئاكەپە و مەهەپەی خستووەتە خوارەوە. بەڕێوەبەری ئاكەپە-مەهەپە هیچ ڕێوشوێنێكی لەبارەی بوومەلەرزەكەوە نەگرتەبەر، و ئەو پارەیەی لە خەڵكی وەرگرتووە پێشكەشی كەسوكاری خۆیانكردووە، ئەو دامودەزگایانەی گوایە بەڕێوەبەری ئاكەپە-مەهەپە بۆ كارەساتەكانی ئەم جۆرە دایانمەزراندوون، نەیانتوانیوە ئەركیان جێبەجێبكەن، بۆیە نەیانتوانیوە هیچ هەنگاوێك بۆ چارەسەركردنی ئەو وێرانكارییەی بەهۆی بوومەلەرزەكەوە دروست بووە بنێن”.

دەشڵێت “بە واتایەكی دیكە بەڕێوەبەری ئاكەپە-مەهەپە دوای بوومەلەرزەكە هەڵمەتی هاوكاری و رزگاركردنی بە شێوەیەكی باش ئەنجام نەداوە و كۆمەڵگاكەیان بە تەنیا جێهێشتووە. ئیدارەی ئاكەپە-مەهەپە بە راگەیاندنی ‘باری نائاسایی’ هەوڵی بەسیاسیكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەدات و لەسەر ئەو بنەمایە تەمەنی حكومەتەكەی درێژ بكاتەوە”.

 

 

حكومەتی هەرێم 13 بارهەڵگر هاوكاری گەیاندە عەفرین
پێشت حكومەتی هەرێم 13 بارهەڵگر هاوكاری گەیاندە عەفرین
وەزارەتی بازرگانی: لە بەغداوە بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاگادارکراوینەوە
دواتر وەزارەتی بازرگانی: لە بەغداوە بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران ئاگادارکراوینەوە
پەیوەندیدار