وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لەلایەن وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاگادارکراینەوە کە سبەینێ سێشەممە نوێنەرمان بنێرین بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ ئاگاداریکردوونەتەوە کە سبەینێ سێشەممە ٢٠٢٣/٢/١٤ نوێنەری هەرێم لە بەغدا ئامادەبن بۆ وەرگرتنی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٥ و ٢٠١٦.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشردووە، بەگەیشتنی چەکی پارەکان ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست دەکرێت بە دابەشکردنی بەسەر جوتیارانی هەرێمی کوردستاندا.