بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کۆبووەوە و رایگەیاند، دەستوور بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدادە
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئاماژەی بە رێككەوتنێكی یەكجارەكی و نیشتمانی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەشێوەیەك مافی هەموولایەك پارێزراوبێت و ئەنجوومەنی باڵای دادوەریش رۆڵێكی كاریگەر و ئەرێنی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.
هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لە بەهێزكردنی دەسەڵاتی دادوەری، سەربەخۆیی دادگاكان و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ كرایەوە و هەردوولا دەستووریان وەك بنەمای چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا ناوبرد.