بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو هاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیان تاوەكو بەرواری 23ی ئابی ساڵی ڕابردووە كارتەكانیان گەڕاوەتەوە و جەختیشدەكاتەوە، دەوام لە 2ی نیوەڕۆ بۆ 5ی ئێوارە هەیە بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكان.
مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو ھاووڵاتیانەی بەرواری وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیەکانیان تا (٢٠٢٢/٨/٢٣)ە، كارتەكانیان گەڕاوەتە و بەرواری وەرگرتنەوەی لەژێر وەسڵەكە نووسراوە.
ڕاشیگەیاند، ڕۆژانە لە یەك شەممەوە تا پێنج شەممە لە كاتژمێر (٢)ی پاش نیوەڕۆ بۆ (٥)ی ئێوارە دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی سنووری پارێزگای سلێمانی بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانیەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێداویستیەكانی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتمانی بریتیە لە ڕەگەزنامەی عێراقی و پێناسی باری شارستانی و وەسڵی وەرگرتنەوەی كارتی نیشتیمانیەكە، ناوی ئەو كەسەی تۆمار كراوە بۆ وەرگرتنەوەكەی دەبێت ھەر ئەو كەسە بچێتەوە بۆ كارتەكە.