شیعە: كورد هۆكاریی دواكەوتنی بودجەیە



هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، هۆكاریی نەناردنی یاسای بودجە بۆ پەرلەمان، بۆ ناكۆكییەكانی نێو ماڵی كورد دەگێڕێتەوە، وێڕای یەكلایی كردنەوەی لایەنەكانی تری، پێشبینیش دەكات پەسەندكردنی بودجە بۆ مانگی ئاداری داهاتوو دوابكەوێت.

عائید هیلالی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”كێشەی بودجە سیاسییە و هۆكارەكەی ناكۆكییەكانی نێو ماڵی كوردە، بە كۆتایی هاتنی دانوستانی نێوان حزبە كوردییەكان و ڕێكەوتنییان لەسەر هاتنیان بۆ بەغدا بە یەكگرتوویی، دانوستانەكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ ئەرێنی دەبن”.

بە وتەی هیلالی:”پەسەندكردنی بودجە ڕەنگە بۆ مانگی سێی داهاتوو دوابكەوێت، بە تایبەت كە دەنگدان لەسەری بەندە بە دانوستانەكان لەگەڵ كورد، بەڵام لایەنەكانی تری پەیوەست بە نرخی نەوت لە دوای دیاریكردنی بە نزیكەی 65 دۆلار و بڕی هەناردەكراو و قەبارەی داهاتەكەی، یەكلایی كراونەتەوە”.

ئەو سەركردەی هاوپەیمانی فەتح دەڵێت:”حكومەت توانی بابەتی نرخی دۆلار چارەسەر بكات، لە دوای دانیشتنی شاندی عیراقی لەگەڵ خەزێنەی ئەمریكایی”.

هیلالی پێیوایە:”بابەتی بودجە سیاسییە و تەنیا پەیوەندی بە ماڵی كوردەوە هەیە، بەو پێیەی بەغدا لەسەر هیچ دۆسێیەك لە دۆسێكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ناكۆك نییە”.

پێشتر جاسم بەیاتی پەرلەمانتاری پێشووی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پێشبینی كردبوو، پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەی دارایی زیاد نەكرێت و ئاماژەی بە ڕێژەی 13% كردبوو كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ هەرێم دیاریی كراوە.

كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات
پێت كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات
دوای١٠ رۆژ لەراگرتنی بەهۆی نەبوونی بودجەوە كاركردن لە پرۆژەی رێگای كەلار- دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە
دوات دوای١٠ رۆژ لەراگرتنی بەهۆی نەبوونی بودجەوە كاركردن لە پرۆژەی رێگای كەلار- دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە
پەیوەنیدر