عیراق لە تاران ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە



یەكێتی تۆپی پێی عیراق، ڕەزامەندی لەسەر سازدانی یارییەكی دۆستانە لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەڵبژاردەی ئێران لە تاران، دەردەبڕێت.


غانم عرێبی ئەندامی یەكێتی تۆپی پێی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”یەكێتی تۆپی پێی عیراق ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی یارییەكەی ئێران لە تاران دەربڕی، پاش ئەوەی خیسۆس كاساس ڕاهێنەری ئیسپانی ڕەزامەندی لەسەر دەربڕی”.

بە وتەی عرێبی”یارییەكەی تایلەند بەهۆی دابین نەكردنی یارییەكی تر لە خۆرئاوای ئاسیا هەڵوەشێنرایەوە، بەڵام یارییەكەی بەغدا لەماوەكانی داهاتوودا ڕادەگەیەنرێت”.

وابڕیارە یارییەكەی ئێران لە 28ی ئاداری داهاتوو سازبكرێت، بەر لەوەش لە بەغدا یارییەكی دۆستانەی تر لە بەغدا لە 25ی هەمان مانگدا سازدەكرێت.

 

 

ناتۆ: هێرشە گەورەكەی ڕووسیا دەستپێدەكات
پێت ناتۆ: هێرشە گەورەكەی ڕووسیا دەستپێدەكات
كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات
دوات كارتی نیشتمانی زانیاری لەسەر وەرگرتنەوەی كارتەكە بە هاووڵاتیان دەدات
پەیوەنیدر