بوولەمەرزە ڕووبارە وشكبووەكانی ژیاندەوە



توركیا لە ترسی بوومەلەرزە بەنداوەكانی كردووەتەوە

دەوڵەتی توركیا لە ترسی بەردەوامی بوومەلەرزەكان یان ئەگەری زیانپێگەیشتنیان بەنداوەكانی باكووری كوردستانی كردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوە خۆجێییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕووباری خاپوور كە ماوەی شەش ساڵە وشكی كردووە ماوەی دوو ڕۆژە ئاوی تێچووەتەوە.

سەرچاوەكان لە گوندەواری شاری حەسەكەی ڕۆژئاوای كوردستان ئاماژە بە ئەوە دەكەن، توركیا بەنداوەكانی باكووری كوردستانی كردووەتەوە، بەهۆیەوە ڕووباری خاپوور پڕئاو بووەتەوە و ئەوەش سوودێكی زۆر بە جوتیارانی ناوچەكە دەگەیەنێت، چونكە شەش ساڵە، توركیا ئاوی ئەو ڕووبارەی وشككردووە.

بەڕێوەبەری ئاودێری حەسەكە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان عیسا یونس لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، لە ساڵی 2011ەوە توركیا شەڕی ئاو لەگەڵ ناوچەكەدا دەكات، هەوڵی داوە ئاو لە ناوچەكە ببڕێت، بە بنیاتنانی بەنداوەكان ئاوی لە سەر چەندین ناوچە بڕیوە بە تایبەت هەرێمی حەسەكە لە ڕۆژئاوای كوردستان، ئەوەش كاریگەری زۆری لەسەر هاووڵاتیان دانابوو، بەتایبەت ئاژەڵداران و جوتیاران و ئاوی خواردنەوەش.

ڕاشیگەیاند، لە دوای بوومەلەرزەكان، توركیا ئاوی بەنداوەكانی بەرداوەتەوە، ئەوەش بەهۆی كاریگەری بوومەلەرزەكان بووە، نەك لەبەر هاووڵاتیانی ناوچەكە، ئەوەش گرینگ دەبێت بۆ ئێمە ئەگەر نەتەوە یەكگرتووەكان گووشار لە توركیا بكات بەردەوامی بە كردنەوەی بەنداوەكان بدات و دووبارە نەیانگرێتەوە.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەری میدیای بەڕێوەبەرایەتی ئاوی حەسەكە سەر بە دەوڵەتی سووریا ڕایگەیاند، بەهۆی كرانەوەی بەنداوەكان لە دوای بوومەلەرزەكانەوە لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئاوی چەم و ڕووبارەكانی جزیرە زیادیانكردووە، بەجۆرێك ئێَستا ڕووباری خاپوور 45 مەتر سێجا، ڕووباری جرجب 25 مەتر سێجا، ڕووباری زرگان 20 مەتر سێجا، ڕووباری چەق چەق شەش مەتر سێجا لە چركەیەكدا ئاو دەهێنن.

سەرۆكی چیچان :زیلینسكی دەخەمە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی
پێت سەرۆكی چیچان :زیلینسكی دەخەمە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی
گرووپە چەكدارەكان لە عەفرین دەست بەسەر بەشێكی هاوكارییەكانی هەرێمدا دەگرن
دوات گرووپە چەكدارەكان لە عەفرین دەست بەسەر بەشێكی هاوكارییەكانی هەرێمدا دەگرن
پەیوەنیدر