والی داعش لە دیالە كوژرا



 

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ كوژرانی بەرپرسێكی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و شەش تیرۆریستی دیكەی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند، لە ئاكامی دوو ھێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی عێراقدا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرینی باكووری پارێزگای دیالە لە رۆژهەڵاتی عێراق، حەوت تیرۆریست كوژراون لەنێویاندا، والی داعش لە پارێزگای دیالە هەیە.

لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، پشتبەستوو بە زانیارییە ھەواڵگرییەكان و بە ھەماھەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان، فڕۆكە جەنگییەكانی (F-16)ی عێراق لە دوو ھێرشی ئاسمانییدا، ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان لە زنجیرە چیاكانی حەمرین بۆردومان كردووە.

راشیگەیاندووە، لە ئاكامی بۆردومانەكەدا، حەوت تیرۆریستی داعش كوژراون.

باسی لەوەش كردووە، یەكێك لە تیرۆریستە كوژراوەكان، والی رێكخراوی تیرۆریستی داعشە لە پارێزگای دیالە، بەناوی ئیبن عەبدولڕەحمان.

هەڵمەتی دەستگیركردنی بەڵێندەران لە توركیا دەستیپێكرد
پێت هەڵمەتی دەستگیركردنی بەڵێندەران لە توركیا دەستیپێكرد
تەنە نەناسراوەكان هەڕەشە لە ئەمریكا دەكەن
دوات تەنە نەناسراوەكان هەڕەشە لە ئەمریكا دەكەن
پەیوەنیدر