سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبونەوە و لە كوبونەوەكەدا گفتوگۆیان دەربارەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز كردووە.
ئومێد سەباح ، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، كە ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٢/١٢ لە بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبوونەوە و بریاردرا درێژە بە كۆبوونەوەكان بدرێت تا دەگەین بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دیاریكرا بۆ كۆبوونەوە.
كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق لەكەشێكی ئەرێنی دا كۆتایی هات:
ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/٢/١٢ لە بەغدا، شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق كۆبووینەوە، لە كوبونەوەكەدا، گفتوگۆمان دەربارەی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و گاز كرد و پێشنیارەكانی حكومەتی هەرێممان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە پێشكەشی وەزارەتی نەوتی عیراق كرد، هەر لە كۆبوونەوەكەدا، بریار درا درێژە بە كۆبوونەوەكان بدرێت تا دەگەین بە ڕێككەوتنێكی هاوبەش و رۆژی یەكشەممەی داهاتوو دیاریكرا بۆ كۆبوونەوە.