پاشلەرزەكان مەترسی شكانی بەنداوەكانی توركیایان دروستكردووە



 

بوومەلەرزە وێرانكەرەكەی هەفتەی ڕابردوو، زیانێكی زۆری ماددی و مرۆیی بەدوای خۆیدا بەجێهێشتووە، هەروەها مشتومڕێكی بەرفراوانی لەسەر سەلامەتی بەنداوەكان لە هەردوو وڵاتی توركیا و سووریا دروستكردووە و هەرچەندە حكومەت دڵنیایی لە پارێزراوی بەنداوەكان دەدات، بەڵام هۆشداری پسپۆڕانیش بەردەوامە.

بە گوتەی شارەزایان، بەنداوەكانی توركیا هەرچەندە هۆكاری ڕاستەوخۆی بوومەلەرزەكە نەبوون، بەڵام بەشدارییان كردووە لە زیادكردنی هێزی بوومەلەرزەكە تا ئەو ڕادەیەی بووەتە وێرانكەر، بەو پێیەی ئەم بەنداوانە لە ناوچەكانی چالاكیی بومەلەرزەیی مەترسیدار و چالاكدا هەڵكەوتوون.

شارەزایان دەڵێن، ئەم بەنداوانە كاریگەرییان لەسەر توێكڵی زەوی و ناو خاكەكەی هەیە، بەو پێیەی ئاو لە درزەكانەوە دەڕژێتە ناو زەوی و دادەبەزێت بۆ ناو حەوزی ژێرزەوی و دەبێتە هۆی پرۆسەی فراوانبوون یان فراوانبوونی شكانەكانی ناو حەوزەكان و خلیسكانیان.

ژمارەی بەنداوەكانی توركیا ٥٧٩ بەنداون، كە كۆگاكەیان ٦٥٠ ملیار مەتر سێجا ئاوی تێپەڕاندووە و بەنداوی ئەتاتورك و كیبان گەورەترین بەنداون لە وڵاتەكەدا.
شارەزایان هۆشدارییان داوە كە ڕووخانی یەكێك یان چەند بەنداوێك لە بەنداوە گەورەكانی توركیا دەبێتە هۆی وێرانكاری لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕۆژئاوای عێراق و ڕەنگە دیواری ئاوی لافاوەكە بگاتە تەواوی شار و گوندەكانی ئەو ناوچانە.

لە نێو ترسی داڕمانی بەنداوەكە بەهۆی پاشلەرزەكانەوە، دەسەڵاتدارانی توركیا بەنداوی ئەتاتوركیان كردەوە كە ٨٤٠ ملیار مەتر سێجا ئاوی ڕووباری فورات لەخۆدەگرێت و دەسەڵاتداران بەنداوی سوڵتان سۆیۆشیان كردەوە وەك ڕێكارێكی خۆپارێزی.

لەگەڵ ئەوەشدا دەسەڵاتدارانی توركیا و بەشێكیش لە شارەزایان لە ئەو بڕوایەدان، بەنداوەكانی توركیا و سووریا لەسەر ڕووباری فورات كاریگەری پاشلەرزەیان لەسەرنییە.

بافڵ تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەكانی كورددا رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە
پێت بافڵ تاڵەبانی: مامۆستایانی ئاینی لە شۆڕشەكانی كورددا رۆڵێكی گرنگیان گێڕاوە
ژمارەی قوربانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بەرز دەبێتەوە
دوات ژمارەی قوربانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بەرز دەبێتەوە
پەیوەنیدر