بە تۆمەتی دزینی 15 ملیۆن دینار كەسێك دەستگیر كرا



 

لە سلێمانی كەسێك بە تۆمەتی دزینی 15 ملیۆن دینار دەستگیركرا و ئەو بڕە پارەیەش كە دزیویەتی دەستی بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد سەبارەت بەوەی كە پارەی لێدزراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد.

باس لە ئەوەش كراوە، دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا كە دزیبووی كە بڕی 15 ملیۆن دینار بوو.

بەپێی ڕاگەیاندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، لە ئێستادا تۆمەتبار (د. م. ق)ی لەدایكبووی 2003 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

ژمارەی قوربانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بەرز دەبێتەوە
پێت ژمارەی قوربانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا بەرز دەبێتەوە
مەسرور بارزانی و فەرمانڕەوای دوبەی كۆبوونەوە
دوات مەسرور بارزانی و فەرمانڕەوای دوبەی كۆبوونەوە
پەیوەنیدر