سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆكی ئیمارات، سەرۆكوەزیران و فەرمانڕەوای میرنشینی دوبەی، محەمەد بن راشد ئال مەكتوم برەودان بە پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئیمارات’یان تاوتوێ كرد.

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراویكدا ئاماژەی بەوەداوە كە مەسرور بارزانی لە میانی سەردانەكەی بۆ ئیمارات لەگەڵ محەمەد بن راشد ئال مەكتوم كۆبووەتەوە.
راشیگەیاندووە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا، برەودان بە پەیوەندییەكانی ھەرێمی كوردستان و ئیمارات تاوتوێ كراوە.
باسی لەوەش كردووە، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئیماراتی كردووە لە چاكسازییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە تایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی و وەبەرھێناندا.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، لای خۆیەوە محەمەد بن راشد ئال مەكتوم، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ھەرێمی كوردستان بۆ ئیمارات دەربڕیوە و خواستی پەرەپێدان بە پەیوەندیی دوولایەنەی لە ھەموو بوارەكاندا، دووپات كردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی بە مەبەستی بەشداریكردن لە لووتكەی جیھانیی حكوومەتەكان گەیشتە ئیمارات.