ڕزگاركردنی كچێكی گەنجی ٢٤ ساڵان لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بالەخانەیەكدا لە قەزای ئەلبیستان كە چەقی یەكێك لە بوومەلەرزەكانە، فرمێسكی بە تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن ڕشت.
دوای ئەو بوومەلەرزانەی پارێزگای مەڕەشیان هەژاند لە باكووری كوردستان كە بە كارەساتی سەدە ناسراوە، لە قەزای ئەلبیستان لە پاش ١٣٣ كاتژمێر مانەوە لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوی بینایەكدا، كچێكی تەمەن ٢٤ ساڵان بەناوی مەلیسا ئولكو بە برینداری ڕزگار كرا.
دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی بە گوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە قەزاكانی پازارجیك و ئەلبیستانیان هەژاند، تیمەكانی گەڕان و رزگاركردن بەردەوامن لەسەر هەڵمەتەكانی گەڕان و رزگاركردنی ئەو كەسانەی كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی رووخاوی بیناكان.
دوای تێپەڕبوونی ١٣٣ كاتژمێر بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزەكەدا، تیمەكان هاووڵاتیی مەلیسا ئولكویان ڕزگار كرد و بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گواستیانەوە بۆ نەخۆشخانە.
تیمەكان لە پاش ڕزگاركردنی ئەو هاووڵاتییە فرمێسكی خۆشی و شادیان ڕشت.