سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانی لە دووبەی بەرەو ئیمارات بەڕێكەوت.
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 2/12 مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومی بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێكەوت بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان كە لە شاری دووبەی لە ڕۆژانی 13-15 شوبات بەڕێوەدەچێت.
باس لە ئەوەش كراوە، سەرۆكی حكومەت لە پەراوێزی لوتكەكەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و دەسەڵاتداران و بیرمەندان و خاوەنكارانی عەڕەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت .
لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان، ساڵانە لە دوبەی ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵ زیاتر لە 20 سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیران و 250 وەزیر و هەزاران بەرپرسی حكومی تێیدا بەشدار دەبن.