شاندی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداد



شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لە سەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراق و پرۆژە یاسای نەوت و غازو مادەی ١٤٠ و چەند دۆسیەیەکی تر.

ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری بەرەو شاری بەغداد بەڕێکەوتن.

بڕیارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان چەندین کۆبونەوەو دیدار لە گەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی عێراق ئەنجام بدەن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتن لە سەر چەند دۆسیەیەکی هەڵپەسێردراو کە لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بەچارەسەرنەکراوی ماوەتەوە.

ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
پێت ئاماری نوێی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا بڵاوکرایەوە
جۆو بایدن لەیەكەم ساڵیادی شەڕی ئۆكرانیا سەردانی پۆڵەندا دەكات
دوات جۆو بایدن لەیەكەم ساڵیادی شەڕی ئۆكرانیا سەردانی پۆڵەندا دەكات
پەیوەنیدر