سلێمانی ؛ بڕی داهاتی كەمپەینی هاوخەمتانین ئاشكرا كرا



پارێزگاری سلێمانی لەكۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا بڕی ئەو كۆمەك و هاوكارییانەی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەكانی باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان كۆكرایەوە ئاشكرایكرد،”هاوكارییەكان بە دیناری عیراقی بڕی 613 ملیۆن و 180 هەزار دیناریان بەدەست گەیشتووە”.

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەونیدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی لیژنەی ڕێكخەرانی كەمپەینی “هاوخەمتانین” بڕی داهاتی پێنج ڕۆژی كەمپەینەكەی ئاشكراكردوو و ڕایگەیاند، لەماوەی ڕۆژانی كەمپەینەكە بڕی 613 ملیۆن و 180 هەزار و 159 هەزار و 330 دۆلار و 200 پاوەن و 150 یۆرۆ و 25 ملیۆن و تمەن-یان بەدەست گەیشتووە .

ڕاشیگەیاند، لە ڕێگەی فاستپەیەوە و ملیۆنێك و 952 هەزار دینار و ئاسیا پەی 423 هەزار و 250 دیناریان بەدەست گەیشتووە، هەموو ئەوانەی كۆكراوەتە دەخرێتە سەر حسابێك لە بانكی ئاڵای هەرێم، بۆ كاری ڕێكخستن و گەیاندنی كۆمەكەكان دەگەیەنرێتە دەست براكیانیان لە باكوور و ڕۆژئاوا.

وتیشی،” كەمپەینەكە بۆ كۆكردنەوەی پارە، بەردەوام دەبێت و لە ڕێگەی لیژنەی باڵای كەمپەینی هاوخەتانین تا كاتژمێر پێنجی ئێوارەی سبەی بەردەوام دەبن، بەڵام كەمپەینەكە بۆ كۆكردنەوەی كەلوپەل و كاڵا و شتومەك كاتژمێر 9ی ئەمشەو كۆتایی دێت”.

ئاشكراشیكرد، هەموو ئەو كەلوپەلانەی كۆكراوەتەوە زۆرن و پۆلین دەكرێن، بەسەر پێدوایستی پزیشكی و دەرمان و خێمە و بەتانی و ڕاخەر و خۆراك و فەرش و كومبار و هۆكاریەكانی گەرمكەرەوە و پێداویستیەكانی ژنان و منداڵ و شیر و دابیی، ئەمانە هەموو بە میكانیزمێكی ڕێك و پێك بەڕێ دەكرێن بۆ ناوچە زیان لێكەوتووەكان.

جۆو بایدن لەیەكەم ساڵیادی شەڕی ئۆكرانیا سەردانی پۆڵەندا دەكات
پێت جۆو بایدن لەیەكەم ساڵیادی شەڕی ئۆكرانیا سەردانی پۆڵەندا دەكات
پەڕلەمانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە
دوات پەڕلەمانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی بڵاوكردەوە
پەیوەنیدر