ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی بڵاوكردەوە ، كە لە پێنج بڕگە پێكهاتووە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ڕۆژی دووشەممە 13ی 20ی 2023 ئەنجومەنی نوێنەران كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر ژمارەیەك بڕگە دەدرێت و هەروەها خوێندنەوەش بۆ چەند پڕۆژەك دەكرێت .
یەكەم:
دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای هەمواركردنی سێیەمی یاسای جێبەجێكردنی پرۆژەكانی ئاودێری ژمارە 138ی ساڵی 1971 (لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان).
دووەم:
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بەڕێوەبردنی سامانی بۆماوەیی ئاژەڵان (لیژنەی كشتوكاڵ و ئاو و زۆنگاوەكان).
سێیەم:
خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای هەمواركردنی یاسای یەكەمی سەرژمێری گشتی دانیشتوان و خانووبەرە ژمارە 40ی ساڵی 2008 دەگرێتەوە (لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدڕاڵی، لیژنەی یاسایی)
چوارەم:
بریتی دەبێت لە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای ڕێكخستنی مافی قوربانیانی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب (لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی و لیژنەی تەندروستی و ژینگە).
پێنجەم:
بریتیە لە خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەیاسای چارەسەركردنی ماوەی وەرگرتنی ئەو داواكاریانەی كە لە یاسای ژمارە 13ی ساڵی 2016دا دانرابوون، یەكەم هەمواری یاسای خاوەندارێتی بەڵگەنامەكان كە هەڵگری نازناوە بۆ ئاوارەكان و كۆچبەران ژمارە 79ی ساڵی 2012 (لیژنەی كۆچ و كۆچبەران و ئاشتەوایی كۆمەڵگا).