سوریا؛ ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە پێنج هەزاری كەسی تێپەڕاند



ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت ، ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی سوریا زیادیكردووە، تائێستا زیاتر لە 5 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و هەزارانی دیكەش برینداربوون.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ لەڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ژمارەی كوژراوانی بوومەلەرزەكەی سوریا گەیشتە 5 هەزار و 189 كەس ، كە 2 هەزار و 46 كەس لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ڕژێم و 3 هەزار و 140 كەسیش لەو ناوچانەی كە لەلایەن حكومەتی ڕزگاری و حكومەتی كاتی سوریاوە كۆنتڕۆڵكراون.

ئاشكراشیكردووە، كە كۆی گشتی كوژراوان ئەو قوربانیانە ناگرێتەوە، كە كەسوكاریان دوای ماوەیەكی كەم لە بوومەلەرزەكە، تەنانەت پێش هاتنی تیمەكانی فریاگوزاریش بەخاكیان سپاردوون، هەروەها 975 سورییش كە بەهۆی بوومەلەرزەكەوە لە خاكی توركیادا گیانیان لەدەستداوە و تەرمەكانیان گواستراونەتەوە بۆ سوریا.

بەپێی دوایین پێشهاتەكان، پێشبینی دەكرێت ژمارەی ئەو سورییانەی بەهۆی بوومەلەرزە وێرانكەرەكەوە گیانیان لەدەستداوە، حەوت هەزار كەس تێپەڕێنێت، بەتایبەتی كە سەدان كەسی بێسەروشوێن لەژێر داروپەردوودا هەن.

سەرچاوەكانی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ پشتڕاستیانكردەوە، كە تیمەكانی فریاگوزاری نەیانتوانیوە بگەنە چەند گوند و شارۆچكەیەك لە ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی ڕژێم و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی ڕزگاری و حكومەتی كاتی سوریا دان.

چالاكوانان لەدەربەندخان دەست بەمانگرتن لەخواردن و خواردنەوە دەكەن
پێت چالاكوانان لەدەربەندخان دەست بەمانگرتن لەخواردن و خواردنەوە دەكەن
گواستنەوەی پارەی كاش لەدەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیرا
دوات گواستنەوەی پارەی كاش لەدەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕاگیرا
پەیوەنیدر