مێسی دەبێتە باشترین یاریزانی 2022 ؟



یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ‌ “فیفا” لیستی كۆتایی كاندیدەكان بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی ساڵی 2022 ڕادەگەیەنێت كە لێوەی لە ئاهەنگی خەڵاتەكاندا دەدرێتە “باشترین” و بڕیارە لە 27ی ئەم مانگەدا لە پاریس سازبكرێت.

لیستی كۆتایی سێ‌ یاریزان لەخۆدەگرێت كە بریتین لە: لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتین و یاریزانی پاریس سان جێرمان، و كەریم بنزیمای فەرەنسایی ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، و كیلیان مپاپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و پاریس سان جێرمان.

بە بۆچوونی چاودێران، مێسی نزیكترینە بۆ دەستەبەركردنی خەڵاتەكە، بەو پێیەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی جامی كیشوەری ئەمریكای باشوور و جامی جیهانی قەتەر 2022ی بەدەستهێنا و ئاستێكی بەرزیشی لەگەل سان جێرمان خستۆتەڕوو.

بانكی ناوەندی بۆ خەرج كردنی دۆلار بڕیاریدا
پێت بانكی ناوەندی بۆ خەرج كردنی دۆلار بڕیاریدا
دۆلار بە 130 هەزار دینار خرایە بەردەست
دوات دۆلار بە 130 هەزار دینار خرایە بەردەست
پەیوەنیدر