ڕێگە وشكانییەكە پێگەی عیراق لە جیهاندا دەگۆڕێت



ڕۆژنامەی “میدل ئێست بزنس” ڕاپۆرتێكی دوورودرێژی بڵاوكردۆتەوە و تێیدا مەودای گرنگی ئەو ڕێگە وشكانییە ڕووندەكاتەوە كە لە بەندەری گەورەی فاوەوە لە بەسرە دەستپێدەكات.


ڕۆژنامەكە لە ڕاپۆرتەكەیدا نوسیویەتی”پرۆژەی ڕێگە وشكانییەكە جێگرەوەیەكی (هەرزانە) بۆ نۆكەندی سویس لە میسر، بەجۆرێك كە بە تۆڕێكی شەمەندۆفێری زۆر خێراوە لە بەندەری فاوەوە لە بەسرە بۆ باكووری عیراق دەبەسترێتەوە، تا دەچێتە نێو توركیا”.

هەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە”پرۆژەكە لە قۆناغی دیزایندایە لەڕێی كۆمپانیای (برۆجینی ئەند گڵۆپاڵی ئیتاڵی بۆ خزمەتگوزارییە ئەندازیاییەكان) لەئێستاشدا ئەو ناوچانە تاوتوێ‌ دەكات كە هێڵە ئاسنییەكانیان پێدا تێدەپەڕێت كە ڕووبەرەكەيان دەگاتە (1200 كلم)”.

“میدل ئێست بزنس” دەڵێت”هێڵە ئاسنینە نوێیەكە دەبێتە گەورەترین لە ناوچەكە و جیهان و بە كارەبا كاردەكات، هاوكات لەگەڵ ئەو شەمەندۆفێرانەدا كار دەكات كە دەگەنە ئەوروپا، پاش بەستنەوەی بە تۆڕەكانی شەمەندۆفێر لە توركیا”.

دۆلار بە 130 هەزار دینار خرایە بەردەست
پێت دۆلار بە 130 هەزار دینار خرایە بەردەست
ژنێكی چینی بە 158 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا و لەڕێگەدا بووە بەرەو هەرێمی كوردستان
دوات ژنێكی چینی بە 158 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا و لەڕێگەدا بووە بەرەو هەرێمی كوردستان
پەیوەنیدر