دینیس شمیگال سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا ڕایدەگەیەنێت، كێیڤ بڕیاریداوە سامانە دەستبەسەرداگیراوەكانی ڕووسیا لە ئۆكراینا لە زیادكردنی ئاشكرادا بفرۆشێت.
شمیگال لەڕێی “تێلیگرام”ەوە بڵاویكردەوە:”حكومەت فرۆشتنی ئاشكرا و بەرچاوڕوون بۆ فرۆشتنی سامانە دەستبەرداگیراوەكانی ڕووسیا ڕێكدەخات، سندوقی سامانەكانی دەوڵەت لە ئۆكراینا بەرپرس دەبێت لە پرۆسەكە”.
بە وتەی سەرۆك وەزیرانی ئۆكراینا”كۆمپانیا ئۆكراینی و بیانییەكان دەتوانن بەشداریی لە فرۆشتنە ئاشكراكەدا بكەن”، ئاماژە بە دەستبەسەرداگرتنی سەدان شوێن كرد كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ڕووسیا و بازرگانە ڕووسەكانەوە خاوەنداریی دەكران.
ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ئۆكراینا لە 10ی ئاداری 2022 یاسایەكی دەركرد كە “ڕێگەدەدات دەست بەسەر سامان و موڵك و ماڵی هاووڵاتیانی ڕووسیادا بگیرێت لەسەر خاكی ئۆكراینا”.