لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە دیدارێکی تایبەت لەگەڵ کەناڵی عێراقیە رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەم دواییەی عێراق هەردوو چەمکی ئاسایش و ئاشتی لە وڵاتدا قوڵترکردەوە.
راشیگەیاند، کارنامە وەزارییەکەی حکومەت پێشوازی نێودەوڵەتی لێکراوە و پێویستە لە تێپەڕاندنی بودجە پەلەبکرێت، دەرکردنی یاسای نەوت و غاز زۆرێک لە کێشەکانی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر دەکات و لە سێ مانگی داھاتووشدا پڕۆژە یاسای نەوت و گاز تەواو بکرێت.
د. لەتیف رەشید ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا پەیوەندییەکانی ھەرێم و بەغداد باشن و ھەوڵی پتەوکردنی دەدەین، کێشەش هەیە بەڵام لە هەوڵێ چارەسەرکردنیداین و هەرێم و بەغداش ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.