جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن كۆبووەوە و جەختیان لە ڕێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە كردەوە.
دوای كۆبووەنەوەكە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشەكان لەنێوان ئەمریكا و عێراق و ئامانجی هاوبەشیان بۆ بەهێزكردنی ئابووریی عێراق كردەوە.
ئەمڕۆ شاندی حكومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندی یاوەری لەگەڵ وۆڵی ئادیمۆ، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریكا كۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا، وۆڵی ئادیمۆ، فوئاد حوسێن و عەلی عەلاق باسیان لە دۆخی ئابووریی عێراق، پلانی حكومەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە كەرتی ئابووری و دارایی و پابەندبوونی هاوبەش بۆ رێگەگرتن لە سپیكردنەوەی پارە كردووەتەوە.
وەزارەتەكە دەڵیت، هەردوولا جەختیان لە گرنگی پەیوەندییە ئابوورییە هاوبەشەكان لەنێوان ئەمریكا و عێراق و ئامانجی هاوبەشیان بۆ بەهێزكردنی ئابووریی عێراق كردەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە عێراق هەوڵدەدات، بەهای دیناری وڵاتەكەی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریكیدا جێگیر بكات، دوای ئەوەی لە كۆتایی ساڵی ڕابردووەوە بەهاكەی لەدەستداوە.