زیانەكانی بوومەلەرزە 4 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت



 

پێشبینی دەكرێت زیانەكانی بوومەلەرزەكەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریا 4 ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.

ئاژانسی فیچ بۆ هەڵسەنگاندن كە بنكەی سەرەكیی لە نیویۆركی ئەمریكایە، رایگەیاند، قورسە زیانی ئابووری مەزەندە بكرێت لەكاتێكدا كە دۆخەكە بەردەوام پەرەدەسێنێت، بەڵام وادەردەكەوێت دوو ملیار دۆلار تێپەڕ بكات و دەكرێت بگاتە چوار ملیار دۆلار و زیاتریش.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا كاتژمێر 05:20ـی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 10-02-2023، لە مەلەتیی باكووری كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە كرد، لە هەر 10 شارەكەی باكووری كوردستان و توركیا بەهۆی بوومەلەرزەكەوە 19 هەزار و 388 كەس گیانیان لەدەستداوە و 77 هەزار و 711 كەس بریندار بوون.

لە رۆژئاوای كوردستان و سووریاش، تاوەكو ئێستا نزیكەی 3377 كەس بەهۆی بوومەلەرزەكەی 6ـی شوباتەوە گیانیان لەدەستداوە. زیاتر لە 1000 كەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە لە عەفرینی رۆژئاوای كوردستانن.

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستانی هەژاند كە چەقەكەی پارێزگای مەڕەش بوو.

تەنیا لە باكووری كوردستان و توركیا سەروو شەش هەزار باڵەخانە و خانوو ڕووخاون.

 

ئەمریكا ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی عێراق بڵاوكردەوە
پێت ئەمریكا ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی عێراق بڵاوكردەوە
لە ناوچەیەكی هەرێم پشوو ڕاگەیاندرا
دوات لە ناوچەیەكی هەرێم پشوو ڕاگەیاندرا
پەیوەنیدر