سەرۆك كۆماری عێراق دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ پەڕلەمانتارانی پارتی لە عێراق و نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەغدا، ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی فیدڕاڵی دروستدەكرێت و دادگای فیدڕاڵیش دەستكاری دەكرێت.
ئەمڕۆ هەینی، شوان محەممەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، “چەندین بابەتمان لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق باسكرد، لەوانە ڕەوشی عێراق بەگشتی و حكومەتی عێراق كە كورد لە چوارچێوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەشێكە لێی.”
باس لە ئەوەش دەكات، لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لە بڕیارەكانی دادگەی باڵای عێراق دژ بە هەرێمی كوردستان كراوە و سەرۆككۆمار وتوویەتی هەوڵەكان چڕبوونەتەوە بۆئەوەی دادگەی باڵای فیدراڵی پێكبهێندرێتەوە، چونكە ئێمە دەزانین كاتی خۆی زۆرینەی لایەنە كوردستانییەكان بەو پێكهاتە و فۆرمە دەنگیان بۆ نەداوە.
وتیشی، سەرۆك كۆمار پێی ڕاگەیاندين كە ئەنجوومەنی فیدراڵی دروستدەكرێت و دادگەی فیدراڵییش دەستكاری دەكرێت.